مەسرور بارزانی: هەوڵدەدەین بودجەی تایبەت بۆ هەڵەبجە تەرخان بکرێت

test
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: کەناڵ8

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کەمترین پاداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایەیە و هەوڵدەدەن بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە رایگەیاند، "ئەم بڕیارە کەمترین پاداشتی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی هەڵەبجەیە".

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، "هیوادارم تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، ببێتە دەستپێکێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسلەوەدەکات "لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت و بودجەی تایبەت، بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان بکرێت".

مەسرور بارزانی دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵکی پارێزگەی هەڵەبجە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان.

_

loading....