بەرشلۆنە و دۆرتمۆند.. زانیارییەکان و پێکهاتەی یانەکان بزانە

ئەمشەو یەکێک لە یانەکانی دۆرتمۆند یان بەرشلۆنە ماڵئاوایی دەکەن لە چامپیۆنزلیگ، کە یاریی چوون بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بەرشلۆنە و لە یاریگای خۆیاندا کۆتاییهات.
بەرشلۆنەی هانسی فلیک، تاکە یانەیە لە 2025 هیچ شکستێکی نییە، یارییەکەش سەنگی مەحەکە ئەمشەو، دەبێت بەرشلۆنە تۆڕی گۆڵی بپارێزێت تاوەکو بگاتە قۆناغی پێشکۆتایی.
بۆروسیا دۆرتمۆند لە مێژوودا نەیتوانیوە لە بەرشلۆنە بباتەوە، ئەمە خاڵی بەهێزی کەتەلۆنیەکانە، پێشتریش هەر لەم وەرزەدا لە قۆناغی هەشت رووبەڕووبونەوە و بەرشلۆنە سێ گۆڵی لە دۆرتمۆند کرد.
هانسی فلیکی راهێنەریش، وەک راهێنەر پێشتر لە ئەڵمانیا و لێرەش، بەرامبەر دۆرتمۆند حەوت جار یاریی کردووە و هیچی نەدۆراندووە.
بۆ ئەم یارییەش هانسی فلیک لە تواناکانی باڵدی، تێر شتیگن، مارک بیرناڵ و کاسادۆ بێبەشدەبێت.
لە دۆرتمۆندیش، پاسکال گروس لە تواناکانی هەریەکە لە سابیتز، کامبیل و شلۆتبێرگ بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی دۆرتمۆند:
کۆبێل
بێنسێباینی، ئانتۆن، جان، ریرسۆن
سڤێنسۆن، براندت، ئزجان، گرۆب، ئەدیمی
گویراسی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشلۆنە :
چێزنی
کوندێ، کوبارسی، مارتینێز، مارتن
دی یۆنگ، پێدری
یەماڵ، فێرمین، رافینیا
لیڤاندۆڤسکی
