پاریس سانجێرمان و ئەستۆن ڤێلا.. تەواوی زانیارییەکان بزانە

لە یەکێکی دیکە، لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەنێوان ئەستۆن ڤێلا و پاریس سانجێرمانە، کە یاریی چوون بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە یەک گۆڵ لە بەرژەوەندی پاریسییەکان کۆتاییهات.
پاریس یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، چونکە لە سەرەتای پاڵەوانێتییەکە زۆر بەهێز دەرکەوتووە و ئامانجییەتی بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا نازناوەکە ببەنەوە.
ئەمشەو ئەستۆن ڤێلا کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان.، لە یاریگای ڤێلا پارکی تایبەت بەخۆی، میوانداریی پاریس سانجێرمان دەکات.
یارییەکە یەکلاکەرەوەیە و دەبێت ئەستۆن ڤێلا ریمۆنتادا بکات، ئەگەرنا ماڵئاوایی دەکات.
بۆ ئەم یارییە، لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس، لە توانای هێج یاریزانێکی بێبەش نییە و تەواوی پێکهاتەکەی لەبەردەستدایە.
ئونای ئێمری، راهێنەری ئەستۆن ڤێلا، لە تواناکانی لیۆن بەیلی بێبەشدەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەستۆن ڤێلا:
مارتینێز
دیگنی، تۆرێس، کۆنسا، کاش
تیلیمانس، ئۆنانا
راشفۆرد، ماکگین، رۆجەرز
واتکینز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاریس سانجێرمان :
دۆناروما
حەکیمی، مارکینۆس، پاچۆ، مێندێز
نێڤێس، ڤیتینا، رویز
دوێ، دێمبلی، کڤاراتسیخیلیا