راگەیەندراوی هاوبەشی یەكێتی و پارتی: گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی باشیان هەبوو

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆتاییهات و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر گوتی، کۆبوونەوەکە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە و دابەشکردنی پۆستەکانیان تاوتوێکردووە.
هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە راگەیەندراوێکى هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە، گفتوگۆکان هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باشیان هەبووە و لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، لە کۆبوونەوەکەدا چوار سەرۆکایەتییەکە و پۆستی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وەکو یەک پاکێچ گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا داواکاریی خۆیان خستووەتەڕوو، بەڵام لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.