کەیتی پێری و ژمارەیەک خانم لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە

test

کۆمپانیای ئاسمانەوانیی "بلو ئۆریگن"، لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا، ژمارەیەک خانمی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد لەڕێگەی گەشتێکی ئاسمانیی و تیایدا یەکێک لە دیاترین خانمە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا و جیهان بەشداریی کرد.

بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 1963 تاوەکو ئێستا، گەشتێکی ئاسمانیی بۆ ژمارەیەک ئاسمانەوان و گەشتیار رێکدەخرێت کە تەنیا لە خانمان پێکهاتووە، تیایدا، ژمارەیەک لە خانمە دیارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشدارییان کرد و لە موشەکێکی ئاسمانییدا خولگەی زەوییان بۆ ماوەی 11 خولەک بڕی و گەڕانەوە سەر زەوی.

ئەو خانمانەی بەشدارییان لەم گەشتەدا کرد، بریتبوون لە:

کەیتی پێری خانمە گۆرانیبێژ، عایشە بۆوی زانای رۆکێت، ئاماندا نگوینی توێژەری بواری ئاسمانەوانی، گایل کینگی رۆژنامەنووس، کێریان فلینی بەرهەمهێنەری فیلم و لاورن سانچێزی رۆژنامەنووس و دەستگیرانداری جێف بیزۆسی گەورە وەبەرهێنەری ئەمریکی.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لاورنی خێزانی جێف بیزۆس، ئەم گەشتەی رێکخست و دەیەوێت سەرنجەکانی لەسەر توانای خانمان چڕبکاتەوە لە نەوەکانی داهاتوودا، ئەم گەشتە یەکێک بوو لە دیارترین گەشتەکانی بلو ئۆریگن و میلێکی مێژوویی بوو بۆ بەهێزکردنی کێبڕکێی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس.

loading....