بۆ یەکەمجار شەش ژن پێکەوە گەشتێکی بۆشایی ئاسمانیان ئەنجامدا

test
شەش ژن بەشدارییان لە گەشتێکی بۆشایی ئاسماندا کرد

کۆمپانیای بلو ئۆریجن، تایبەت بە بۆشایی ئاسمان، سەرکێشییەکی تەواو جیاوازی بۆ ژمارەیەک ژن رێکخست و بۆ ماوەی چەند خولەکێک گەیاندنی بە بۆشایی ئاسمان.

شەش ژنی بەناوبانگی ئەمریکا، لە نێویاندا کەیتی پێری، خانمە گۆرانیبێژی پۆپ، رۆژی دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، لە رێگەی کەشتییەکی ئاسمانی کۆمپانیای بلو ئۆریجن، بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێکەوتن و بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەزموونی نەبوونی هێزی کێشکردنی زەوییان کرد.

موشەکی نیو شێپەرد، لە رۆژئاوای تەکساسەوە هەڵدرا، گەشتەکە نزیکەی 11 خولەکی خایاند و تیمەکە گەیشتنە بەرزی زیاتر لە 100 کیلۆمەتر.

بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 1963ـەوە تاوەکو ئێستا، گەشتێکی ئاسمانیی رێکبخرێت کە تەنیا لە ژن پێکهاتبێت.

لەبارەی تێچووی گەشتەکەشەوە، کۆمپانیاکە رەتیکردووەتەوە تێچوو و پشتگیری دارایی بۆ ئەنجامدانی گەشتەکە ئاشکرا بکات.

کۆمپانیای بلو ئۆریجن، خاوەندارێتییەکەی بۆ جێف بەیزۆسی ملیاردێری ئەمریکی دەگەڕێتەوە، یەکێک لەو خانمانەشی لەم گەشتەدا بەشداربوون، دەزگیرانەکەی بوو بە ناوی لاورن سانچێز، ئەو دەڵێت، کۆمپانیاى دەزگیرانەکەى رێگا بۆ بۆشایی ئاسمان دروستدەکات.

بەیزۆس خۆی بەشداری لە یەکەم گەشتی کۆمپانیاکەى بۆ بۆشایی ئاسمان لە ساڵی 2021دا کردووە، هانی دەزگیرانەکەی دەدا کە هەمان ئەزموونی ئەو تاقیبکاتەوە و ئەویش کۆمەڵێک خانمی دیاری لەگەڵ خۆیدا بۆ ئەم گەشتە هانداوە.

ئەم گەشتەش بە یەکێک لە دیارترین گەشتەکانی بلو ئۆریجن دادەنرێت، بۆ بەهێزکردنی کێبڕکێی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکسى ئیلۆن مەسک.

15/04/2025