رۆبۆتەکان لە کارگەکانی چین سەرقاڵی مەشقکردنن

مەشقکردن، ئامرازێکی گرنگی مرۆڤە بۆ فێربوون و راهاتن لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی دنیای مۆدێرن، بەڵام ئێستا رۆبۆتەکانیش هاتوونەتە ریزەوە و خولی راهێنان وەردەگرن. لە کارگەکانی شەنگهای چین، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکی نوێدا رۆبۆتە مرۆڤدۆستەکان بوونەتە فێرخواز و دەستیان بە مەشق کردووە.