وەزارەتی شارەوانی: 9 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ کران

test
کرداری گۆڕینی کارت بۆ سەنەد بۆ بۆ زەوییەکان ئەنجامدراون

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نۆ هەزار پارچە زەوی لە شاری هەولێر تاپۆ کران.

راشیگەیاند: پرۆسەکە بەردەوامە و هەزاران هاونیشتمانی بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغمرەشهاب لە هەولێر، کرداری گۆڕینی "کارت بۆ سەنەد"ی بۆ ئەنجامدرا، کە نزیکەی نۆ هەزار پارچە زەوی دەبێت، ئێستا وێنەی تۆمارەکانیان گەڕاوەتەوە و تاپۆکانیان ئامادەن.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، "فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد"ـی بەمەستی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دروستکردووە.

بەگوێرەى ئامارى وەزارەتەکە، تاوەکو ئێستا هەزاران کارت لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوکاریی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەت کراون بە سەنەد و هاونیشتمانییان بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.

loading....