شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە
کیژان مەحمود 15/04/2025

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە سێ هەزار و 700 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە بۆ سێ هەزار و 747 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمار نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین حاڵەتەکان لە بەسڕە بووە بە هەزار و 41 حاڵەت و دواتر پارێزگای موسەننا 874 حاڵەت، پاش ئەویش میسان 628 حاڵەت، نەجەف 451 حاڵەت، زیقار 268 کەس و دیوانییە 265 حاڵەت، کەمترین حاڵەتیش لە واست بووە کە 220 حاڵەت بووە.
loading....