لە حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و شاخی شنگال بەفرێکی زۆر باریوە

test
لە شاخەبەرزەکان بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاریگەرى کەشی ناجێگیر و شەپۆلی سەرما لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایی دێت، لەئێستاشدا لەحاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و شاخی شنگال بەفرێکی زۆر باریوە.

بەشى کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ کەشوهەوا باراناوی بوو و هەورە تریشقە و بارینى بەفر لەسەر لووتکەى شاخەبەرزە سنوورییەکان هەبوو، بەڵام لە ئێوارەدا کاریگەرییەکەی تەواو دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت، سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمەبارانى کەم لە هەندێک ناوچەى شاخاوى هەیە.

دەشڵێت، ئێستا لە ناوچەکانى حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و شاخی شنگال بەفرێکی زۆر باریوە و رێگەى زینی وەرتێ داخراوە.

loading....