بۆچی هەندێک کەس ئەزموونی باشیان لەگەڵ لەیزەری موولابردن نییە؟

گران جاف 16/04/2025
test
د. سێنەر تاڵەبانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریی پێست و لەیزەر

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ8، د. سێنەر تاڵەبانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریی پێست و لەیزەر، باسی لە جۆرەکانی لەیزەری موو لابردن کرد و هەندێک هۆکاری خستەڕوو کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی لەیزەرەکە دادەنێن.

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی لەیزەری موولابردن هەیە ئەمانەن:

  • رەنگی پێست: پێست تاوەکو سپیتر بێت، دەتوانرێت وزەی زیاتری لەیزەرەکەی بۆ بەکاربهێنرێت، بەمەش مووەکان زووتر لەناودەچن
  • جۆری موو: ئەو مووانەی رەش و ئەستوورن زووتر و زیاتر لەناودەچن
  • جۆری ئامێری لەیزەر: بە گشتی دوو جۆر ئامێری لەیزەر هەن، لەیزەری سارد کە ئامێری ئەلێکساندرایدە، لەگەڵ لەیزەری گەرم کە لەیزەری دایۆدە.

جیاوازەییەکانی نێوان لەیزەری گەرم و سارد چین؟

لەیزەری گەرم کەمێک ناڕەحەتکەرە و پێویستە مووەکان لە پێش لەیزەرەکەدا بتاشرێن، پاش لەیزەرەکەش لە پاش سێ رۆژ بۆ هەفتەیەک مووەکان هەڵدەوەرن. بەڵام لەیزەری سارد مووە وردەکانیش لادەبات و دەستبەجێ لە پاش لەیزەرەکە مووەکان دەوەرن.

"بە گشتی هەردوو جۆری لەیزەرەکە وادەکەن پێست جوانتر بێت".

16/04/2025