یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزیرانی نەوتی عێراق و ئێران واژۆکرا

موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشنیان لە بواری نەوت و گاز واژۆکرد.
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە پێدانی گازی هاوەڵ و کنە و پشکنینی دەریایی بۆ وزە، لێکتێگەیشتنمان هەیە.
وەزیری نەوتی ئێران بێ ئەوەی وردەکارییەکەی ئاشکرا بکات، راشیگەیاند، لە یاداشتەکەدا گواستنەوەی گاز لەرێگەی کێڵگە سنورییەکانی عێراقەوە بۆ ئێران بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی گازی شل، کراوە.
تێگەیشتنەکە دوێنێ دووشەممە 14ی نیسان لە نێوان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران کراوە. ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 10ـی ئەم مانگە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى رۆژانە 200 ملیۆن مەترسێجا گاز و 500 مێگاوات کارەبا هەناردەی عێراق دەکات.