ترەمپ: رەنگە ئێران هێرشبکاتە سەرمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمريکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نایب بوکێلی، سەرۆکی سلڤادۆر لە کۆشکی سپی رايگەياند، ماوەيەکی زۆرە دابڕاوين، بۆيە رەنگە ئێران لێمان بدات، تاران دەبێت رزگاری بێت لە چەمکی "چەکی ئەتۆمی".
ترەمپ لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دووەم کۆبوونەوەی ئەمريکا و ئێراندا گوتی، "ئەگەر ناچاربین شتێکی زۆر توند بکەین، ئەوا دەیکەین و دامەزراوە ئەتۆمييەکاني ئێرانیش دەگرێتەوە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا گوتیشی، "رۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ ئێران هەبوو، کۆبوونەوەیەکی دیکەمان هەیە کە بڕیارە شەممەی داهاتوو بکرێت، ماوەيەکی زۆرە دابڕاوين، بۆيە رەنگە لێمان بدەن".
ترەمپ ئەوەشی گوت، "تاران دەبێت رزگاری بێت لە چەمکی "چەکی ئەتۆمی" ئەوان ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت، پێموایە ئەوان لێمان دەدەن، چونکە راهاتووین مامەڵە لەگەڵ کەسانی گەمژە بکەین لەم وڵاتەدا".
ترەمپ راشیگەیاند، "ئەگەر ناچاربین شتێکی زۆر توند بکەین، ئەوا دەیکەین و دامەزراوە ئەتۆمييەکانيش دەگرێتەوە، ئەوە تەنيا بۆ ئەمريکا ناکەم، بەڵکو ئەوە بۆ جيهان دەکەم، ئەمانە کەسانی رادیکاڵن و ناتوانن چەکی ئەتۆمییان هەبێت".