قوباد تاڵەبانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

test
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێکرد.

بەگوێرەى راگەیەندراوى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە.

قوباد تاڵەبانى، راشیگەیاندووە، "گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بە باشی بەڕێوەدەچن و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە بە زووترین کات رێککەوتن بکرێت لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و یەکگرتوو".

هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا، قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی.

جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان راشیگەیاند ، "حکومەتی هەرێمى کوردستان خوازیارە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى ئەمریکى بەشدارییەکی گەورەتریان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەن هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەکیان پێشکەش بکەن".

loading....