سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانى تاران دەکات

test
رافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە رافائیل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران بکات و لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی دامەزراوەی  وزەی ئەتۆمیی ئێران کۆببێتەوە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی نێوان تاران و ئاژانسەکەیە.

پێشتریش محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بارەی سەردانەکەوە رایگەیاندبوو، ئێران هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئاژانسەکە نییە و پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئاژانسەکەش لەسەر بنەمای رێککەوتنەکانە.

لە نوێترین لێدوانیدا ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا کۆتا مەرجی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکراکرد و گوتی، "دەبێت تاران بەتەواویی دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامە ئەتۆمییەکەی هەڵبگرێت".

شەممە 12ـی نیسانی 2025 گەڕی یەکەمی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان ئێران و ئەمریكا لە عومان بەڕێوەچوو، بڕیارە شەممەی داهاتوو گەڕی دووەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنى کۆبوونەوەکە ئاشکرانەکراوە.

loading....