دادگای باڵای ئێران بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکەی تەتەلو دا
حەسەن فەلاح 16/04/2025

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری ئێران، تەتەلو، بە بڕیاری دادگای ئێران، لەسێدارە دەدرێت.
ئەسغەر جەهانگیر، گوتەبێژی دادگای ئێران، رایگەیاند؛ ئەمیر حوسەین تەتەلو، ناسراو بە تەتەلو، هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری ئێران، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای ئێران دەکرێت.

تەتەلو بە تۆمەتی کوفر و شێواندنی کۆمەڵگە دادگایی کراوە و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، زۆرینەی دادوەرانی ئێران هاوڕان لەسەر ئەوەی، ئەم هونەرمەندە لە سایەی سوکایەتیکردن بە پەیامبەری ئیسلام تاوانبارە و پێویست دەکات لەسێدارە بدرێت.
loading....