جومانە غەلای: 540 هەزار کەس تۆماری خۆیان بۆ دەنگدان نوێکردووەتەوە

test
جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق.

 گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە 25ـى ئازارەوە تاوەکو 15ـى نیسان 540 هەزار کەس تۆماری خۆیان بۆ دەنگدان نوێکردووەتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لە بەرێوەبەرایەتیی کاروباری حیزبەکانی سەربە کۆمیسیۆن زیاد لە 300 حیزبی سیاسی بوونی هەیە و پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ نیشاندانی خواست بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو، کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە.

هاوکات جومانە غەلای گوتیشی، هاوپەیمانییە سیاسییەکانی لای ئەوان تۆمارکراوە، کە نزیکەی 60 هاوپەیمانێتییە و دەبێت سەردانیان بکەنەوە بۆ نوێکردنەوەی داتا و زانیارییەکانیان و لە بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم روونکردنەوە و زانیاریی پێویستییان دەدرێتێ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکە.

گوتەبیژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتیی نوێ تاوەکو 4ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە دەنگدەرانیش دەکات داتا و زانیاریی بایۆمەتری خۆیان نوێ بکەنەوە، جگە لەوەی لەدایکبووانی 2007 بێن و خۆیان تۆماربکەن تاوەکو بتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

loading....