بایرن میونشن و ئینتەرمیلان.. زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

یەکێک لە یارییە چارەنووسسازەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بایرن میونشن و ئینتەرمیلانە، کە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان رووبەڕوودەبنەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 22:00، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئینتەرمیلان لە یاریگای جیۆسیپی میاتزا میوانداریی بایرن میونشن دەکات.
یاریی چوون، لە یاریگای ئالیانز ئارێنا، باییرن بە ئەنجامی 1 بە 2 گۆڵ شکستی بەرامبەر مارە شینەکانی ئینتەر نووسیەوە.
باڤارییەکان رکابەریی سەخت دەکەن لەسەر نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و بۆندسلیگا، کە وەرزی رابردوو هەردووکی لەدەستدا.
لە بەرامبەردا مارە شینەکانی ئینتەریش یەکێکن لە بەهێزەکانی ئەم وەرزە و ئامانجییانە نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و سێریا ئەی ببەنەوە.
بۆ ئەم یارییە، سیمیۆنی ئینزاگی، راهێنەری ئینتەرمیلان لە تواناکانی دەمفریس، زێلینسکی، ڤالێنتین، کۆرێیا بێبەشدەبێت.
لە ریزەکانی بایرنیش هەریەکە لە بەچمان، دەیڤیس، ئیتۆ، موسیالا، نۆیەر و ئۆپامێکانۆ بۆ ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەر بەردەستنابن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەرمیلان:
سۆمەر
باستۆنی، ئاکێربی، پاڤارد
ئاگوستۆ، میکیتاریان، چالهانۆگلو، بارێیا، دارمیان
مارتینێز، تورام
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بایرن میونشن :
ئوبریخ
لائمەر، دیێر، کیم، ستانیسیچ
کیمیچ، گۆرێتزکا
ئۆلیس، گوێرێرۆ، سانێ
کەین
