کریستۆفەر نۆڵان بەردەوامە لە تۆمارکردنی فیلمی The Odyssey

test

تۆمارکردنی دیمەنەکانی فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە و پێشهاتی نوێ هاتوونەتە ئاراوە.

تاوەکو ئێستا، لە چەندین پێگەی جیاوازی جیهانییدا تۆمارکردنی دیمەنی فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان بە ناونیشانی "The Odyssey" ئەنجامدراوە، لەوانە: سیسیلی لە ئیتاڵیا، بەریتانیا، مەغریب، سکۆتلەندا و ئێرلەندا.

ئەوانەی لەنزیکەوە ئاشنای کارەکانن جەخت لەوە دەکەنەوە؛ نۆڵان لە شوێنی راستەقینەدا کۆی دیمەنەکان تۆماردەکات و کەمترین کاریگەریی وێنەیی بەکارهێناوە، هاوکات، بە تەکنەلۆجیای ئایماکس دیمەنەکان تۆماردەکات.

هێشتا روون نییە کەی یەکەم ترەیلەری ئەم فیلمەی کریستۆفەر نۆڵان بڵاودەبێتەوە، بەڵام هەمووان جەخت لەوە دەکەنەوە؛ یەکێک دەبێت لە باشترین بەرهەمەکانی ئەم دەرهێنەرە بەریتانییە.

loading....