سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسە دۆزرایەوە کە بوو بە هۆکاری مردنی هاوژینەکەی جین هاکمان
حەسەن فەلاح 16/04/2025

سەرچاوی نەخۆشییەکەی هاوژینی جین هاکمان ئاشکرا بوو، کە هۆکاری سەرەکیی مردنەکەیەتی.
بێتسی ئاراکاوا لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئەکتەری دیاری هۆڵیوود جین هاکمان، لەماوەی رابردوودا، بە مردوویی لە ماڵەکەیان دۆزرانەوە.
پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت، ئاراکاوا بەهۆی ڤایرۆس و هاکمان بەهۆی نەخۆشی دڵ و ئاڵزەهایمەر کۆچی دواییان کردووە.
ئێستا، سەرچاوەی سەرەکیی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرا بووە کە تووشی ئاراکاوا بووە، لەنزیک ماڵەکەیان، پاشماوەی چەندین جرج و قرتێنەر دۆزراونەتەوە، کە هەڵگری هانتا ڤایرۆسن و هۆکاری سەرەکیی مردنی ئاراکاوا بووە.
loading....