لە ئەنقەرە 626 بەکارهێنەری ماددە هۆشبەر دەستگیرکران

test
دوو ئەندامى هێزەکانى پۆلیسى تورکیا. فۆتۆ: AP

لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ئەنقەرە، سەدان کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ئەنقەرە، 626 کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا کە یەرلیکایا بە "گەورەترین ئۆپراسیۆنی دژ بە ماددە هۆشبەرەکان لە مێژووی کۆماری تورکیا' ناوی دەبات، چوار هەزار و 768 پۆلیس، هەزار و 461 تیم و چوار درۆن بەشدارییان کردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاندووە، ئامادەکارییەکانی ئۆپراسیۆنەکە ماوەی شەش مانگی خایاندووە و لە ئۆپراسیۆنەکانیشیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامدەبن.