نەخۆشخانەی فلۆرێنس: ئۆندەر وەڵامدانەوەی بۆ چارەسەرەکان هەیە

test
سڕی سوورەیا ئۆندەر ئەندامى شاندى ئیمراڵى و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

ئەو نەخۆشخانەیەی سڕى سوورەیا ئۆندەری تێدایە رایگەیاند، وەڵامدانەوەی باشی بۆ چارەسەرەکان هەیە و پارتی دەمیش دەڵێت، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری داد دواخستووە.

نەخۆشخانەی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئۆندەر بەشێوەیەکی گشتیی کاردانەوەی باشی بۆ چارەسەرەکان هەیە و سیستمی جەستە و زیندەچالاکی دەستیان بە خۆڕێکخستنەوە کردووە.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆندەر وەڵامی فشارە قورسەکان دەداتەوە و لەپێناو پاراستنی گورچیلەکانیشیدا، کاری پاککردنەوەی گورچیلەی بۆ دەکرێت.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەراورد بە رۆژی یەکەم، فشار و سووڕی خوێنی ئاساییترە، بەڵام وەک رۆژی یەکەم هێشتا گرژبوونی بەشی راستی دڵی بەردەوامە.

نەخۆشخانەکە لەبارەی رۆژانی داهاتووش دەڵێت، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر مانەوەی ئامێرە یاریدەدەرەکان بەردەوامدەبن، پرۆسەکە درێژە و پێویستە لە ژووری چاودێریی چڕدا بهێڵدرێتەوە.

هاوکات چاڤڵان چیفتچی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەکە دەڵێت، ئۆندەر دەتوانێت دەنگ ببیستێت و بە گشتیی رەوشی لە رۆژی یەکەم باشترە، بەڵام چارەسەرەکان کاتێکی زیاترى دەوێت.

هاوکات پارتی دەم رایگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو رۆژی هەینی، لەنێوان شاندی ئیمراڵی و یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.