بانکى ناوەندیى تورکیا سوودى بانکى بۆ 46% بەرزکردەوە

test
نوسینگەیەکى ئاڵوگۆڕى دراو لە تورکیا. فۆتۆ:AP

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سوودی سەرەکی بانکى لەسەدا 42.5%ـەوە بۆ 46% بەرزکردەوە، واتا بەرێژەى 350 خاڵى بنەڕەتى.

لە راگەیەندراوى بانکەکەدا هاتووە "لیژنەی سیاسەتی دراو بە سەرۆکایەتيی فاتیح قەرەهان، پارێزگارى بانکى ناوەنديى تورکیا، بڕیاریدا رێژەی سوودى بانکى 350 خاڵ زیاد بکات، ئەوەش لەپێناو پاراستنى بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر دراوە بیانییەکان".

ئەم هەنگاوە پاش کۆبوونەوەیەکی بەپەلەى بانکەکە هات کە مانگی رابردوو کرا، پاش دابەزینى بەهاى لیرەى تورکى بەهۆى دوورخستنەوە و دەستگیرکردنى ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر سێ هەزارو 808 لیرەى تورکییە و 100 لیرەى تورکیش بەرامبەر چوار هەزار دینارى عێراقییە.