یارییەکانی پرێمەرلیگ.. مان سیتی و نیوکاسڵ دەیانەوێت خۆیان لە پلەکانی سەرەوە جێگیر بکەن

test

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 17:00ـەوە یارییەکانی گەڕی 33ـی پرێمەرلیگ دەستپێدەکات و یانە گەورەکانی وەک مان سیتی، ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ یارییان هەیە و ئەرکییان ئاسان نییە.

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ:

برێنتفۆرد – برایتۆن 17:00

کریستاڵ پاڵاس – بۆرنماوس 17:00

ئێڤەرتۆن – مانچێستەر سیتی 17:00

وێستهام – ساوسهامپتۆن 17:00

ئەستۆن ڤێلا – نیوکاسڵ 19:30

لە گرنگترین یارییەکانی، مان سیتی لە یاریگای گۆدیسۆن پارک کاتژمێر 17:00 رووبەڕووی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە.

ئامانجی سیتی مانەوەیە لە تۆپ پێنجی ریزبەندیی، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت تاوەکو کۆتایی وەرز و لەو یارییانەی ماویانە نەهێڵن لە پلەی پێنجەم دابەزن.

سیتی لەم وەرزەی پریمەرلیگ، 16 بردنەوە، حەوت یەکسانبوون و نۆ شکستی تۆمارکردووە، بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندیی گرتووە، کە وەرزی داهاتوو بەم پلەیەوە دەتوانێت بلیتێکی چامپیۆنزلیگ مسۆگەربکات.

هاوکات نیوکاسڵ یونایتد و ئەستۆن ڤێلاش یارییەکی قورس و چارەنووسساز ئەنجامدەدەن و ئامانجییانە خۆیان لە تۆپ پێنجی ریزبەندیی مسۆگەربکەن.

ئەستۆن ڤێلا، لەم وەرزەدا 15 بردنەوە، نۆ یەکسانبوون و هەشت شکستی تۆمارکردووە، بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە، گەر سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنێت و چێڵسی و مان سیتیش بدۆڕێن، ئەوا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی پلەی پێنجەمی ریزبەندیی بگرێت.

نیوکاسڵیش لەم وەرزەدا لەدوای ماوەیەک بەڕێکردنی ئاستێکی ناجێگیر، توانی بگەڕێتەوە و نازناوی کاراباوی بەدەستهێنا و تەنانەت ئێستاش پلەی سییەمی گرتووە.

ماگپایز بە کۆکردنەوەی 59 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ئارسیناڵەوەیە، لەم وەرزەشدا ئەنجامەکانی تێکەڵن لە 18 بردنەوە، پێنج یەکسانبوون و نۆ شکستی تۆمارکردووە.هەریەکە لە یانەکانی ساسهامپتۆن، ویستهام و لیستەر سیتی و ئیپسویچ تاون دەبێت خۆیان لە ناوجەی دابەزین رزگاربکەن، ئەگەرنا دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا.

loading....