گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ

test

ئەمڕۆ لە گەڕی 33ـی پرێمەرلیگ، یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ یارییان هەیە و هەریەکەیان بە ئامانجێکی جیاواز، سی خاڵی یارییەکەیان پێویستە.

یارییەکانی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ:

فوڵهام - چێڵسی 16:00

ئیپسویچ تاون - ئارسیناڵ 16:00

مانچێستەر یونایتد - وۆڵڤەرهامپتۆن 16:00

لیستەر سیتی - لیڤەرپووڵ 18:30

یانەی چێڵسی بە ئامانجی نزیک بوونەوە لە تۆپ پێنجی ریزبەندیی دەجەنگێت، بەڵام ئەرکی قورسە، چونکە بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی گرتووە.

لیڤەرپووڵیش پێشەنگی مسۆگەرکردووە و ئامانجی نازناوەکەیە، ئەگەر ئارسیناڵ پێی نەگاتەوە، تەنیا دوو یاریی دیکەی بەسە ببێتە پاڵەوانی پریمەرلیگ.

لیڤەرپووڵ بە کۆکردنەوەی 76 خاڵ و بە جیاوازی 13 خاڵ، پێش ئارسیناڵی گرتووە.

ئارسیناڵیش لەم وەرزەدا، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی نایاب، بەڵام تەنیا نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ماوەتەوە و پرێمەرلیگیش ئەستەمە بۆی.

سەبارەت بە مانچێستەر یونایتدیش، بارودۆخییان هێندە خراپە، دەبێت تەنیا هەولی مانەوە بدەن و لە پلەکانی ناوچەی دابەزین دووربکەونەوە.

یونایتد بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ، پلەی 14ـی ریزبەندیی گرتووە و سێ پلە دوورە لە دابەزین بۆ خولی پلەیەک.

هەریەکە لە یانەکانی ئیپسویچ تاون، لیستەر سیتی و ساوسهامپتۆن لە ناوجەی دابەزینن و ئەگەر لەو پلەیە بمێننەوە، دادەبەزنە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا.

هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپووڵ، ئارسیناڵ، نیوکاسڵ تۆپ سێی ریزبەدنییان گرتووە و مان سیتی و نۆتینگهامیش گەر لە پلەی چوارەم و پێنجەم وەک خۆی بمێننەوە، ئەوا وەرزی داهاتوو کورسییەکی چامپیۆنزلیگ مسۆگەردەکەن.

loading....