ریاڵ مەدرید گرێبەستی سێ ئەستێرەی نوێ کردەوە..تەواوی زانیارییەکان بزانە

test

خەریکە لالیگا پێدەنێتە کۆتایی وەرز و دوای تەواوبوونی خول و پاڵەوانێتییەکان، میرکاتۆی هاوینە دەستپێدەکات، ریاڵ مەدریدیش لە ئێستاوە گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێ کردەوە.

ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ رایگەیاند کە بە فەرمی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆریان لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو نوێ دەکەنەوە و تاوەکو هاوینی 2027 لە یانەکە دەمێنێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەکی زۆر هەبوو، کە یانەکە ڤینیسیۆس دەفرۆشێت بە یانەی هیلالی سعودی، بەڵام سەرجەم دەنگۆیەکان هەڵە بوون و ڤینی دەمێنێتەوە، تەنیا داوای زیادکردنی مووچەی ساڵانەی کردووە.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئەی ئێس و مارکا، ریاڵ مەدرید بە نیازە گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێ بکاتەوە، لەوانە کاماڤینگا، راول ئەسێنسیۆ، رودیگێر و میلیتاو.

هاوکات رۆژنامەی ئەی ئێس رایگەیاند، کە یانەی شاهانە، گرێبەستی لوکاس ڤازکێز و لوکا مۆدریچی تاوەکو مانگێکی دیکە نوێ کردووەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی لە یارییەکانی مۆندیالی یانەکان ئامادەبن، کە هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

بە پێچەوانەوە، چارەنووسی هەندێک یاریزانی دیکە نادیارە، لە نمونەی فرانس گارسیا، ئاردا گویلەر، ڤایخۆ و ئالابا، کە تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نەوتراوە لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، بەڵام دەکرێت هی ئەوانیش وەکو مۆدریچ و ڤازکێز بێت تەنیا بۆ مۆندیالی یانەکان بەشداریی بکەن.

loading....