سلێمانى و سیروانى نوێ له خولى عێراق براوه بوون
هەرێز جەمال 23/04/2025

له پاڵاوتنه‌كانى خولی پلەسێی عێراق، سلێمانى بە نۆ یاریزانەوە به چوار گۆڵی بێ وه‌ڵام له عومال نه‌ینه‌واى برده‌وه، گۆڵەکانیش له رێگه‌ى سەفین فایەق و عومەر محەمەد و شوان کەمال و یەحیا جەبار تۆماركران.
له یارییه‌كى دیكه‌ى هه‌مان پاڵاوتن، سیروانى نوێ دووه‌م سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو چوار به یه‌ك له شه‌باب دبسى برده‌وه.
گۆڵه‌كانى سیروانى نوێ له رێگه‌ى ، ئاکار عەبدولحەمید و رێکان رزگار و محەمەد دهقانی (2 گۆڵ) تۆماركران.
loading....