ریاڵ مەدرید بە نیازە گۆڕانکاریی ریشەیی لە پێکهاتەی یانەکە بکات

test

ریاڵ مەدرید بەنیازە چەند یاریزانێک لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ بگوازێتەوە و گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە پێکهاتەی یانەکە بکات.

شاهانەکان لە میرکاتۆی وەرزی رابردوو تەنیا کیلیان ئێمباپێ و ئێندریکیان گواستەوە، بەڵام لە میرکاتۆی زستانەی ئەمساڵ هیچ یاریزانێکیان نەهێنا، لە کاتێکدا پێویستییان پێی بوو.

لۆس بلانکۆس گرێبەستی چەند یاریزانێکی یەکلاییکردووەتەوە، لەوانە ڤینیسیۆس، کاماڤینگا، لونین و چوامینی.

لە بەرامبەردا لوکاس ڤازکێز و مۆدریچ تەنیا بۆ مۆندیالی یانەکان گرێبەستییان نوێ کراوەتەوە، هەریەکە لە کۆرتوا، ئەسێنسیۆ، رودیگێر و کارڤاخال وەرزی داهاتوو، واتە هاوینی 2026 گرێبەستییان کۆتاییدێت.

یانەی شاهانە، بە نیازە لە میرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵ، چەدن یاریزانێک بهێنێتە ریزەکانی و گرێبەستییان لەگەڵدا بکات، بەڵام زیاتر سەرنجی خستووەتە سەر بەرگریکاران، چونکە لەم وەرزەدا کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەبووە.

ئەو یاریزانانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستییان لەگەڵدا بکات، ئەمانەن:

  • ئەلێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپووڵ

ئەلێکساندەر، بەرگریکاریی لیڤەرپووڵ، تەمەنی 26 ساڵە، کە دەتوانێت لە هێڵی هێرشبەریش یاریی بکات، دڵخوازی یانەکەیە بۆ وەرزی داهاتوو، سەرچاوەکانی ئیسپانیا دەڵێن کە گرێبەستەکەی ٪80 کۆتاییهاتووە.

  • دین هیوسن، بەگریکاری بۆرنماوس

دین هیوسن، بەرگریکارە لاوەکەی بۆرنماوس کە تەمەنی 20 ساڵە، لە بەرگریی و ناوەڕاست دەتوانێت یاریی بکات، یاریزانەکە خۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە و ئەگەری زۆرە گرێبەستیی لەگەڵدا بکەن.

  • خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل

لەم وەرزەدا حاڵەتێک رووبەڕووی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر بووەیەوە، کە هەردوو گۆڵپارێزە سەرەکییەی، کۆرتوا و لونین بەیەکەوە تووشی پێکان بوون، بۆیە یانەی شاهانە چاوی لە گۆڵپارێزێکە کە بتوانێت جێگەی ئەو دوو گۆڵپارێزە سەرەکییە بگرێتەوە هەر کاتێک تووشی پێکان بوون و ئامادە نەبوون، خوان گارسیاش هەڵبژاردەیەکی باشە و لەم وەرزەدا حەوت کلین شیتی هەبووە، گارسیا تەمەنی 23 ساڵە.

  • جێریمی فریمپۆنگ، بەرگریکاری لیڤەرکوزن

جێریمی تەمەنی 24 ساڵە و یەکێکە لە کلیلە سەرەکییەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری لیڤەرکوزن، بەڵام بووەتە ئامانجی ریاڵ مەدرید، گەر بەرگریکارەکانی دیکەی نەگواستەوە، ئەوا فریمپۆنگ ئامادە دەبێت.

loading....