بۆچی ریاڵ مەدرید دژی ناوبژیوان بۆرگوسە؟

test

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە جامی شای ئیسپانیا یاریی کۆتایی ئەنجامدەدەن و دەبێتە سییەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە.

ریاڵ مەدرید بەر لە 24 کاتژمێر پێش یارییەکە لە رۆژی هەینی سکاڵای لە دژی ناوبژیوانی یارییەکە تۆمارکرد، بەهۆی ئەوەی ناوبژیوانی جامی شا ریکاردۆ دێ بۆرگوس و ناوبژیوانی ژووری ڤار، پێدرۆ گۆنزالێز لێدوانیان دا و گووتیان چیدیکە قبوڵ ناکەن هێرشییان بکرێتە سەر و ناویان ناشرین بکرێت.

ئەم قسانەی ناوبژیوانەکان، ریاڵ مەدرید و فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆکی تووڕە کرد و بە یاریزانەکانی گووت، کە بەشداریی لە هیچ کۆنفرانس و دەعوەتێک نەکەن.

ریاڵ مەدرید داواشی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد، کە دەبێت ناوبژیوانی یاریی کۆتایی جامی شا بگۆڕن، ئەگەر نا دەبێت ناوبژیوانان و دەستەی ناوبژیوانانی لالیگا داوای لێبوردن لە یانەکە بکەن.

هەرچۆنێک بێت، یانەی شاهانە دوو بەیاننامەی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند...

یانەکەمان تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ئەگەرەکانی کشانەوەمان دەکەن لەیاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەکەمان هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە لەیارییەکە بکشێتەوە، بەڵکو پێمانوابووە لێدوانەکانی ناوبژیوانان 24 کاتژمێر پێش دەستپێکی کلاسیکۆ هەرگیز گونجاو و دروست نەبوون، بەڵام ئەوە نابێتە هۆی شێواندن و هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لەگرنگترین رووداوە وەرزشییەکان کە ملیۆنان کەس بینەری دەبێت، یانەکەمان رێز لە هەزاران هاندەری دەگرێت کە گەشتیانکردووە بۆ سێڤییا و بەشێکیشیان گەیشتوونەتە ئەو شارە، ریاڵ مەدرید مکوڕە لەسەر پەیڕەوکردنی بەها بەرزەکانی تۆپی پێ، سەرباری دژایەتی و کەمتەرخەمی بەردەوامی ناوبژیوانان لەیارییەکانی یانەکەمان.

یانەی ریاڵ مەدرید

بەگوێرەی ئەو داتا و ئامارانەی کە بڵاوکراوەتەوە، هاوکات ئەزموونی ریکاردۆ دێ بۆرگوس لەگەڵ ریال مەدرید و بەرشلۆنە هەرای ناوەتەوە.

ناوبژیوانی کلاسیکۆ کێیە؟

ریکاردۆ دێ بۆرگوس بێنچێیا تەمەنی 38 ساڵە، لە 2018ـەوە بڕوانامەی نێودەوڵەتیی هەڵگرتووە، واتە ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتییە، بەوە بەناوبانگە کە حەزی لە وەستاندنی یاریی نییە زۆر، واتە کەمترین جار یاریی دەوەستێنیت، نێوەندی رێژەیی ئەو کارتانەی کە لە یارییەکاندا بەرزی دەکاتەوە، 3.5 کە نزمترینە لە چاو ناوبژیوانەکانی دیکەی ئیسپانیا.

بورگۆس شەش کارتی سوور بۆ رکابەرەکانی بەرشلۆنە هەژمارکردووە
بەڵام یەک پەناڵتی بە رووی رکابەرەکانی بەرشلۆنە هەژمارکردووە
هاوکات هەشت پەناڵتی داوە بە ریاڵ مەدرید و یەک پەناڵتی لە دژی ریاڵ هەژمارکردووە

ئامارەکانی بۆرگوس لەگەڵ بەرشلۆنە:

31 یاریی

25 سەرکەوتن

5 شکست

1 یەکسانبوون

65 کارتی زەردی بە یاریزانەکانی بەرشلۆنە داوە

0 کارتی سوور

8 پەناڵتی بۆ بەرشلۆنە  هەژمارکردووە

ئامارەکانی بۆرگوس لەگەڵ ریاڵ مەدرید:

25 یاریی

17 سەرکەوتن

4 شکست

4 یەکسانبوون

45 کارتی زەردی ب یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید داوە

1 کارتی سوور

8 پەناڵتی بۆ ریاڵ مەدرید هەژمارکردووە

                           

loading....