بەرشلۆنە بەهۆی هانسی فلیکەوە ئەگەری ٪80ی هەیە نازناوی جامی شا بباتەوە

پێشبینیکردن بۆ یارییەکی وەک کلاسیکۆ لە نێوان بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید قورسە، بەتایبەت گەر یارییەکە لە کۆتایی پاڵەوانێتییەک بێت، بەڵام بەهۆی ئەزموونی هانسی فلیکی راهێنەرەوە، ئەگەری هەیە بەرشلۆنە بە رێژەی ٪80 جامەکە بباتەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگای لاکارتوخا لە شاری سێڤییا، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید یاریی کلاسیکۆ لە کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدەن.
ریاڵ مەدرید هەردوو کلاسیکۆی پێشووی لەم وەرزەدا بەرامبەر بەرشلۆنە دۆڕاند، لە هەردوو یارییەکە نۆ گۆڵی لێکراوە، دوایین کلاسیکۆش دەگەڕیتەوە بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، کە بەرشلۆنە کلاسیکۆ و جامەکەشی بردەوە.
هۆکاری ئەوەشی کە ئەگەری هەیە بەرشلۆنە یاریی کۆتایی بباتەوە، بەهۆی هانسی فلیکەوەیە.
هانسی فلیکی راهێنەر لە ئەزموونی راهێنەرایەتی خۆیەوە بەهیچ شێوەیەک یاریی کۆتایی نەدۆڕاندووە و لە هەموو یارییە کۆتاییەکان نازناوەکانی بردووەتەوە.
یارییە کۆتاییەکانی هانسی فلیک:
یارییە کۆتاییەکانی فلیک لەگەڵ بایرن:
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی لە پاریس بردەوە
یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپای لە سێڤییا بردەوە
یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی لە تایگەرس بردەوە
یاریی کۆتایی جامی ئەڵمانیای لە لیڤەرکوزن بردەوە
یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئەڵمانیای لە دۆرتمۆند بردەوە
لەگەڵ بەرشلۆنە:
یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای لە ریاڵ مەدرید بردەوە
