حکومەتی نوێی ئەڵمانیا یەکەم هەنگاوی دژ بە پەنابەرانی نایاسایی گرتەبەر

test
ساتى گەیشتنى ژمارەیەک پەنابەرى سووری بۆ ئەڵمانیا لەساڵى 2015

حکومەتی نوێی ئەڵمانیا لە یەکەم هەنگاویدا دژی پەنابەرانی نایاسایی، فەرمانی بە پۆلیسی سنوورەکان کرد هەموو ئەو پەنابەرانە رەتبکەنەوە کە داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە و هێزێکی زۆری پۆلیسیشی رەوانەی سنوورەکان کردووە.

ئەلێکساندەر دۆبریند، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە رایگەیاند، هەموو ئەو پەنابەرانە رەتدەکەنەوە کە دۆکیۆمێنتی پەنابەرێتییان پێنەدراوە.

ئاشکراشی کرد، فەرمانێکیان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەرکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش هەزاران پۆلیسیان رەوانەی سنوورەکان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران چەند گرووپێکی وەکو ژنی دووگیان و منداڵان ناگرێتەوە.

فەرمانەکە 24 کاتژمێر پاش دەستبەکاربوونی فرێدریش مێرز وەک راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا کە پێشتر دژایەتی زۆری بۆ هاتنی بەلێشاوی پەنابەران دەربڕیوە و بەڵێنیشیداوە هاتنی پەنابەران بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.

هاوکات، حکومەتى ئەڵمانیا بڕیارێکی ساڵی 2015ـی دەسەڵاتی پێشووی هەڵوەشاندەوە کە رێگە بە پەنابەرانی بێ دۆکیۆمێنتی وڵاتی سێیەم دەدات بچنە ناو وڵاتەکە.