شەڕو پێکدادان لە نێوان پەکەکە و سوپاى تورکیا روویدا
ئارام قەرەداغی 08/05/2025

شەوى رابردوو لە شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک شەڕ و پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپاى تورکیا روویدا و فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیانکردە سەرناوچەکە و پەکەکە وەڵامى هێرشەکەى دایەوە.
پەیامنێرى کەناڵ8 لە دهۆک رایگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکى گوندەکانى گوهەزرێ و بلاڤەیان لەسنووری ئامێدی بۆردوومانکردووە.
گوتیشى، پێکدادانەکە ترسى لەناو هاونیشتمانییانى سنوورەکە بڵاوکردووەتەوە و تا ئێستاش زیانەکانى نەزانراوە.
ئەگەرچى پارتى کرێکارانى کوردستان لەدواى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتیی ئاگربەستى تاک لایەنەى راگەیاندووە، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانى بۆسەر بنکە و بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان.
loading....