ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ کۆنسێرتێکی نوێ دەکات
حەسەن فەلاح 08/05/2025

بەم نزیکانە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2025، ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، نوێترین چالاکیی خۆیان پێشکەش دەکەن.

ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، لە پەڕەی فەرمیی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، نوێترین و یەکەم کۆنسێرتیان بۆ ساڵی 2025 راگەیاند.

وەکو لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەدا هاتووە؛ لەم کۆنسێرتەدا، چەند بەرهەمێکی کلاسیکی جیهانی و کوردی پێشکەش دەکرێن.

تاوەکو ئێستا رێکەوتی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە دیاریینەکراوە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاریی زیاتر بخرێتە روو.

loading....