قایمقامی سلێمانی: فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵان قەدەغەیە
کیژان مەحمود 08/05/2025

ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ لە جەژنی قورباندا رێگەنادەن بە فرۆشتنی ئاژەڵ لە دەرەوەی مەیدانی ئاژەڵان.
لەگەڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون و نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان، لیژنەیەک کە پێکهاتبوو لە قایمقامی سلێمانی، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ڤێتەرنەریی سلێمانی و سەنتەری تەندروستیی سلێمانی، سەردانی مەیدانی فرۆشتن و کڕینی ئاژەڵانیان لە سلێمانی کرد.
لەمیانی سەردانەکەدا، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەپێناو پارێزگاریکردن لە گیانی هاونیشتمانیان و ئاژەڵداران، ئەمساڵ لە جەژنی قورباندا رێگەنادەن بە فرۆشتنی ئاژەڵان لە دەرەوەی مەیدانی تایبەت بە خۆیان.
loading....