هونەری ژیریی دەستکرد چەکی نوێی دەستی دۆناڵد ترەمپە

test

دۆناڵد ترەمپ، لەڕێگەی وێناکردنەوەی خۆیەوە لە دیمەنە کولتووریی و هونەرییەکان و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، زۆرینەی رەخنەگرانی نیگەران کردووە.

لەماوەی رابردوودا، لە دوو بۆنەی جیاواز، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، خۆی وەکو شەڕکەرێکی جیهانی Star Wars و لە دانەیەکیشدا وەکو پاپای ڤاتیکان دەرخست.

لەم دوو بۆنەیەدا، بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، وێنەکانی خۆی لەم دوو پێگەیەدا دروستکردووە و چەند سیمبول و پەیامێکی روونی ئاڕاستەی رکابەرەکانی کرد.

چاودێرەکان دەڵێن؛ دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی خراپ هونەری ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنێت و هەمووان وەکو توندڕەو دەچوێنێت و خۆیشی وەکو رزگارکەر.

ئاماژە بەوەش دەدەن، ترەمپ خاوەنی هیچ رۆشنبیرییەکی کولتووریی نییە، لەڕێگەی پێناسەکردنەوەی هەڵەی رەنگ و ئامڕازی ناو فیلمەکان، دەیەوێت هەمووان وەکو شەڕانگێز بچوێنێت و پێناسی راستەقینەیان تێکدەدات.

بەشێکیشیان دەڵێن؛ دۆناڵد ترەمپ رێبازێکی نوێی گرتووەتە بەر بۆ رەخنەگرتن لە نەیار و رکابەرەکانی و بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و هونەر، بەرەیەکی نوێی بۆ دژایەتیکردنیان کردووەتەوە.

loading....