سەلمان روشدی دیدارێکی گەورە لە بەریتانیا سازدەکات

test

بۆ یەکەمجارە پاش تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر سەلمان روشدی رۆماننووسی دیاری جیهان، لە وڵاتی بەریتانیا دەردەکەوێتەوە و دیدارێک رێکدەخات.

لەمیانی فێستیڤاڵی "Hay" لە بەریتانیا، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 150 هەزار کەس ئامادەی چالاکییەکانی بن، سەلمان روشدی رۆماننووس، دیدارێکی گەورە سازدەکات و لەسەر دوایین کتێبی خۆی گفتوگۆ دەکات کە سەبارەت بە رووداوی هێرشکردنە سەر و کوێرکردنیەتی لە شاری نیویۆرک.

سەلمان روشدی دەیەوێت لە ئاستی کۆمەڵایەتیی و نزیکبوونەوە لە خوێنەرەکانی قۆناغێکی نوێ دەستپێبکات و هەمووان لەوە دڵنیا بکاتەوە، کە وێڕای هەڕەشە و مەترسییەکان، بەردەوام دەبێت لە نووسین.

loading....