مۆزەخانەی لۆڤەر دڵۆپە دەکات و مەترسیی لەسەر پارچەکان دروستبووە

test

مۆزەخانەی لۆڤەر، لە دۆخێکی نالەباردایە و بەهۆی دڵۆپەی بنمیچەکانییەوە، مەترسیی لەسەر تێکچوونی پارچە هونەرییەکان دروستبووە.

چاودێرانی بواری هونەر لە پاریس، لە نزیکەوە مۆزەخانەی لۆڤەریان پشکنیوە و زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێداوە.

جەخت لەوە دەکەنەوە؛ چەندین درز و کەلێن لە بنمیچ و دیوارەکانی ئەم مۆزەخانەیەدا دروستبوون و بەهۆیانەوە دڵۆپە دەکات، ئەمەش راستەوخۆ مەترسیی لەسەر پارچە هونەریی و مێژووییەکان دروستدەکات.

بە بڕیاری حکومەتی فەڕەنسا و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکە، بە بڕی 750 ملیۆن یۆرۆ، پلانی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکە دانراوە و پێدەچێت تاوەکو پاش 2030 کارەکانی تەواونەبن.

loading....