شارەوانیی هەڵەبجە: بەغداد 860 ملیۆن دینارى بۆ وەبەرهێنان لە هەڵەبجە تەرخان کرد

test
سەلام بیلال سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە

سەلام بیلال سەرۆکى شارەوانیى هەڵەبجە بە کەناڵ8ى راگەیاند، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراق برى 860 ملیۆن دینارى بۆ هەڵەبجە تەرخانکردووە.

گوتیشى، پارەکە بۆ ناوچەى پیشەسازى شارەکە تەرخاندەکرێت و ئامانجیان هاندانى پیشەوەرانە بۆ پڕکردنەوەى بۆشاییەکانى ناوچەى پیشەسازى و گواستنەوەیان لە ناوشارەوە بۆ دەرەوەى شار.

لەگەڵ سەرهەڵدانى قەیرانى ئابوورى لە هەرێمى کوردستان لە ساڵى 2014ـەوە کارکردن لەپڕۆژەکانى پارێزگاى هەڵەبجە راگیراوە.

مانگى ئازارى 2024، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دابینکردنی ملیارێک دیناری بۆ دروستکردنی دەروازەی هەڵەبجە دەرکرد.

دواى بڕیارى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە، نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی پارێزگاکە دەستپێدەکات و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەک رەگەزنامە، پسوڵەی خۆراک و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکى دیکە کراونەتەوە، بەڵام هێشتا لە ڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکارە کارگێڕییەکان تەواو نەکراون".

هەروەها هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەرى گشتیى پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق رایگەیاند، ئەرکى حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێمى کوردستانە پشتیوانى دارایى دابینبکەن بۆ پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە، جەختى لەوەشکردەوە، سەرۆکایەتیى کۆمار پشتوانى هەموو خەڵکى هەڵەبجە دەبێت بەمەبەستى پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەى.

loading....