ئەمريکا: ئێران دەتوانێت وێستگەی ئەتۆمیی هەبێت بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمی دروستبکات

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند، گفتووگۆکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە بەرەو ئاڕاستەيەکی دروست هەنگاو دەنێن، گوتيشی، ،ئێران دەتوانێت وێستگەی ئەتۆمیی هەبێت، بەڵام ناتوانێت پيتاندنی يۆرانيۆم بگەيەنێتە ئاستێک، کە چەکی ئەتۆمیی پێ دروستبکات".
باسی لەوەشکرد، دانوستانەکان دەبێت لە خاڵێکدا کۆتایی پێبێت بەوەی ئێران دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی ببێت.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمريکا گوتیشی، ""بەبێ ئەوەی پێشوەختە حوکم لەسەر دانوستانەکان بدەم، دەڵێم تا ئێستا زۆر باشن، ئێمە زۆر دڵخۆش بووین کە ئێرانییەکان وەڵامی هەندێک لەو خاڵانەیان داوەتەوە کە ئێمە باسمان کردووە سوپاسی نێوەندگيرەکان دەکەين رۆڵێکی زۆر ئەرێنييان گێڕاوە".
گوتیشی، "تا ئێستا ئێمە لەسەر رێرەوێکی راستين، بەڵام ئەمە دەبێت لە خاڵێکدا کۆتایبێت، بەوەی ئێران دەستبەرداری بەرنامەی ئەتۆمی و چەکی ئەتۆمی ببێت، کێشەمان نييە ئەگەر وێستگەی ئەتۆمی بوێت، بەڵام ناتوانێت پيتاندنی يۆرانيۆم بگەيەنێتە ئاستێک کە چەکی ئەتۆمی پێ دروستبکات".
بڕياربوو رۆژی شەممەی ئەم هەفتەيە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمريکا و ئێران لە عومان بەڕێوەبچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە و تاوەکو ئێستا وادەيەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی رانەگەيەندراوە.