فیدان: ناچارین ماوەیەکی دیکە چاوەڕێی وەڵامی پەکەکە بین

test
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. فۆتۆ: AA

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە کۆنگرەی پەکەکە رایگەیاند: "پێویستبوو بڕیارەکانى کۆنگرەى پەکەکە رابگەیەندرێت، بەڵام ناچارن ماوەیەکى دیکەش چاوەڕوانى وەڵامەکەیان بکەن".

لەمیانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی کەناڵی 24ـی تورکی، فیدان وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە دایەوە و رایگەیاند: "چاوەڕوانى پەکەکە دەکەن، تاوەکو وەڵامى بانگەوازە مێژووییەکە بداتەوە".

گوتیشی: "پێویستبوو بڕیارەکانى کۆنگرەى پەکەکە رابگەیەندرێت، بەڵام ناچارن ماوەیەکى دیکەش چاوەڕوانى وەڵامەکەیان بکەن".

فیدان باوەڕی وایە تەنیا چەکدانانی پەکەکە بەس نییە و دەبێت سەرجەم پێکهاتە هەواڵگریی و ئەوەی ئەو بە "نایاسایی" ناوی دەبات، هەڵبوەشێتەوە.

دەشڵێت: "هەمووان گەشبینن و چاوەڕوانى وەڵامى ئەرێنین، بەڵام ئەگەر وانەبێت لە بەرەنگاربوونەوە بەردەوام دەبن".