سوپای تورکیا زنجیرە چیای مەتینای بۆردوومانکرد

test
بەشێک بناری چیای مەتینا و سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بلاڤە لە شارۆچکەی ئامێدی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەچیای مەتینایان لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد.

پەیامنێرى کەناڵ8 ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 11:30 خولەکى شەوى رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆ ماوەى نیو کاتژمێر زنجیرە چیای مەتینایان بۆردوومانکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا زیانەکانى بۆردوومانەکە نەزانراون و پەکەکەش هیچ وەڵامێکى هێرش و بۆردوومانەکانى سوپاى تورکیای لە سنوورەکە نەداوەتەوە.

بۆردوومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دوای رۆژێک دێت لە راگەیاندنی 12یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە".

ئەگەرچى پارتى کرێکارانى کوردستان لە پاش بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ئاگربەستى تاکلایەنەى راگەیاندووە، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانى .

ناوچەکانى سنوورى ئامێدى، ماوەى چەند ساڵێکە بوونەتە گۆڕەپانى رووبەڕووبونەوەى نێوان سوپاى تورکیا و ئەندامانى پەکەکە، بەو هۆیەوە لەکۆى 306 گوند 206 گوندیان چۆڵکراون.

بەگوێرەى ئامارى رێکخراوی CPTـی ئەمریکی، سوپاى تورکیا 71 بارەگاى لە هەرێمى کوردستان هەیە و تەنیا لەساڵى 2024دا، نۆ هاونیشتمانى بەهۆى بۆردوومانەکانى تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

loading....