رووداوێکی هاتوچۆ لە ژێر پردی رزگاری لە هەولێر روویدا

test
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی لە روداوەکەدا تێکشکاوە فۆتۆ: کەناڵ8

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەژێر پردی رزگاری لە هەولێر، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسى دیکە برینداربوون.

پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر رایگەیاند، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستداوە و لەو حەوت کەسەشی بریندارن برینی چواریان سەختە.

پەیامنێری کەناڵ8 گوتیشی، بەگوێرەی شایەتحاڵەکان رووداوەکە بەوشێوەیە بووە کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە خێراییەکى زۆر پەڕیوە بۆ سایدی بەرامبەر، خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

گوتیشی، ئەو ئۆتۆمبێلەکە لە شەقامی 100 مەترییەوە هاتووە بۆ شەقامی 60 مەتری.

loading....