چیرۆکی ئەنچیلۆتی کۆتاییهات و سەردەمی چابی ئەلۆنسۆ دەستپێدەکات

گەرچی یانەی ریاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ بەیاننامە و پەیامێکی لەبارەی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەکەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام هەموو سەرچاوەکان ئاماژە بە هاتنی چابی ئەلۆنسۆ دەکەن.
چابی ئەلۆنسۆ، بە فەرمی ماڵئاوایی خۆی لە کۆتایی وەرز و لە بایەر لیڤەرکوزن راگەیاند، ئەمەش زیاتر گومانی خستە سەر مانەوەی ئەنچیلۆتی لە یانەی شاهانە.
مارکا دەڵێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دووبارە ئۆفەری پێشکەشی دۆن کارلۆ کردووە و مانگانە بڕی 900 هەزار یۆرۆی دەداتێ، تاوەکو ئێستاش راهێنەرەکە هیچی نەگوتووە.
سەبارەت بە چابی ئەلۆنۆش، هەموو سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن تەنیا یەک هەنگاو دوورە لە پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدریدەوە، بەهێزترین بەربژێرە و راهێنەرەکش ئامادەیی خۆیی نیشان داوە.
ئەوەی زیاتر ئەلۆنسۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید نزیک کردووەتەوە، ئەوەیە کە راهێنەرەکە چەند پێشنیارێکی گرێبەستی بۆ یانەی شاهانە کردووە.
ئەلۆنسۆ پێشنیاری دوو بەرگریکاریی کردووە، کە هەریەکە لە ئەلڤارۆ کارێراس و پیێرۆ هینکاپی پێشنیارکردووە تاوەکو گرێبەستییان لەگەڵ بکەن.
ئەلۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن سێ نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە و ریکۆردی شکاندووە بەوەی کە بەبێ شکست توانی نازناوەکان بەدەستبهێنێت.
