هیندستان و پاکستان یەکدى بە بۆردوومانکردنی خەڵکی سڤیل تۆمەتباردەکەن

test
شوێنەواری یەکێک لە بۆردومانەکانی هیندستان بۆسەر گوندێکی سنووری پاکستان فۆتۆ: AP

پاش هێرشەکانی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی وڵاتەکەی بۆسەر چەند پێگەیەکی هیندستان، شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، وەڵامی گونجاوی هیندستانیان داوەتەوە و تۆڵەی خەڵکی بێتاوانیان کردووەتەوە.

هاوکات، ڤیۆمیکا سینگ، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی هیندستان رایگەیاند، پاکستان لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر هاوڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی سەربازیی وڵاتەکەیان.

فەرماندی هێزی ئاسمانی هیندستان ئاشکراشیکرد، پاکستان 26 پێگەی هەر لە سنوورەکانی سریناگارەوە تاوەکو نالیا کردووەتە ئامانج و موشەک و چەکی قورسیشی بەکارهێناوە.

دەشڵێت، پاکستان لەناوچەکانی سریناگار و ئاڤانتیپور ئودهامپور قوتابخانە و ناوەندی تەندروستی کردووەتە ئامانج.

فەرماندی هێزی ئاسمانیی هیندستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان لە وەڵامی هێرشە چەکدارییەکەی کشمیردا تەنیا هێرشیان کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی پاکستان، لەوانە ژێرخانی تەکنیکی، ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی و کۆنترۆڵکردن لەگەڵ کۆگای هەڵگرتنی چەک.

هاوکات مەزهەر سەعیدشا وەزیری راگەیاندنی حکومەتی کشمیری پاکستان رایگەیاند، شەوی رابردوو هیندستان بە درێژایی سنوور هێرشی کردووەتە سەر پێنج خاڵی جیاواز و لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و 56 کەسی دیکە برینداربوون.

loading....