عێراق 500 ئەفسەر و پلەداری خۆی لە پاکستانەوە دەگەڕێنێتەوە

test
بۆ مەشق و راهێنان لە پاکستانن

بە فەرمانى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، 500 ئەفسەر و پلەدار، کە بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی لە پاکستانن، دەگەڕێنرێنەوە.

وەزارەتى بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانیکردووە بە گەڕاندنەوەى 500 ئەفسەر و پلەدارى سەربە فەوجى دووەمى لیواکانى شەش و 60 لە فیرقەى دووەمى هێزە تایبەتەکان، کە لە ئێستادا بەگوێرەی رێککەوتنێکی دوولایەنە لە پاکستانن بۆ مەشق و راهێنانی سەربازی.

وەزارەتى بەرگریى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، بە رەچاوکردنى دۆخى پاکستان و لەپێناو پاراستنى هێزەکانیان، بڕیارەکە دراوە و وەزارەتەکەشیان رێکارى پێویستى گرتووەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەیان.

ماوەی چوار رۆژە گرژی و ئاڵۆزیی سەربازیی لەنێوان هیندستان و پاکستان دروستبووە و هێزەکانیان لەسەر سنووری وڵاتەکانیان، بۆردوومانی یەکدیی دەکەن.

loading....