رێباز حەملان: هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى نیسان نازانین

test
رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق

رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق بە کەناڵ8ـى راگەیاند، "حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى مانگەکانى پێشتر، لیستى مووچەى بە سیستمى پەیڕۆڵ ئامادە کردووە و لەکاتى خۆیدا رەوانەى بەغداد کراوە".

رێباز حەملان، باسى لەوەشکرد، حکومەتى عێراق مووچەى مانگى نیسانى دابەشکردووە و تەنیا پارەى بۆ هەرێمى کوردستان نەناردووە، تاوەکو ئێستاش نازانن هۆکارەکەى چییە، لەکاتێکدا داهاتى نانەوتى لەوادەى خۆیدا رەوانەکردووە.

رێباز حەملان: بە بڕیارى بەغداد دامەزراندن بۆ ئەمساڵ راگیراوە

رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق ئەوەشى بە کەناڵ8ـى راگەیاند، "حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیى بودجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ بەغداد هەماهەنگییان بۆ رێکخستنەوەى پلەى وەزیفى کردووە و بەغداد رەزامەندى لەسەر یو پى ئێن داوە".

رێباز حەملان، راشیگەیاند، بەغداد بۆ ئەمساڵ دامەزراندنى راگرتووە و هەوڵدەدەین بۆ ساڵانى داهاتوو بتوانین لەشوێنى ئەوانەى خانەنشین بوون، دامەزراندن بۆ هەرێمى کوردستان بکرێت.

رێباز حەملان: داهاتى نانەوتیی نێردراوە و کێشەکە سیاسییە

رێباز حەملان، بریکارى پێشووى وەزارەتى دارایى عێراق گوتیشى، "حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوشێوەى مانگەکانى پێشتر داهاتى نانەوتیی رەوانەى بەغداد کردووە و کێشەکە سیاسییە".

رێباز حەملان، راشیگەیاند، هیوادارین مووچەى مانگى نیسان ئەم هەفتەیەدا دابەش بکرێت، چونکە لەگەڵ بانکى ناوەندیى عێراق لقى هەولێر قسەمان کردووە و پێیان راگەیاندووین، "نەک پارەى مووچەى یەک مانگ، بەڵکو پارەى مووچەى دوومانگیش ئامادەیە".

loading....