لە کاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد خۆپیشاندان و گردبوونەوە قەدەغە کرا

test
لە کاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا مۆڵەت بە هیچ خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک نادرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان سەرجەم تواناکانی خۆی بۆ پاراستن و سەرخەستنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد تەرخانکردووە، بۆیە هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغە دەکات.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەر لەسەرەتای راگەیاندنی وادەی ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد، سەرجەم هێزەکانمان رێکارەکانیان بۆ پاراستنی ئەم بۆنە گرنگە گرتەبەر، کە وێنەی راستەقینەی وڵاتەکەمان پیشاندەدات.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەستنی لوتکەکە، سەرجەم تواناکانی خۆمان بۆ پێشوازی لە میوانەکان تەرخاندەکەین، بەوهۆیەوە مۆڵەت بە رێکخستنی هیچ خۆپیشاندانێک نادەین بۆ هەر مەبەستێک بێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، رێنمایی دەرچووە بۆ هێزە ئەمنییەکان، کە رێکارى یاسایی دژی هەموو ئەو کەسانە بگرنەبەر  کە هەوڵی خۆپیشاندان  و سەرقاڵکردنی هێزە ئەمنییەکان دەدەن لەو ماوەیەی دیاریکراوە.

loading....