وەزارەتی گواستنەوە: ژمارەى ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی عێراق تێدەپەڕن زیادیانکردووە

test
فڕۆکەیەکی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایدەکات، ژمارەى ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانیی عێراقدا تێدەپەڕن، بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە و هۆکارەکەی بۆ بەرقەرابوونی ئاسایش و سەقامگیری دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشتر رۆژانە 300 – 350 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕین، بەڵام ماوەیەک ئەوە بەرزبوویەوە بۆ رۆژانە 550 – 600 فڕۆکە و لەکاتی ئێستاشدا رۆژانە 700 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن.

هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، چەندین کۆمپانیای فڕۆکەوانی جیهانی و ئەوروپی و لە پێش هەموویانەوە کۆمپانیای ئێر فرانس، عێراقیان وەک رێڕەوێکی سەرەکیی گەشتەکانیان بەکاردەهێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە و خزمەتگوزارییەکانی چاودێریی ئاسمانی متمانەپێکراوە.

loading....