شڤیۆنتیک ناسناوی پاڵەوانییەتی کراوەی قەتەری بەدەستهێنا

test
ئیگا شڤیۆنتیک، یاریزانی تێنسی سەرزەوی. فۆتۆ: AP

ئیگا شڤیۆنتیک، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی پۆڵەندا بۆ وەرزی سێیەم لەسەریەک ناسناوی پاڵەوانییەتی کراوەی قەتەری بەدەستهێنا، بەهۆی ئەو سەرکەوتنەشەوە هەزار خاڵی دیکەی کۆکردەوە.

شڤیۆنتێک توانی لە یاریی کۆتاییدا بەسەر ئیلینا ریباکینای کازاخستانیدا سەربکەوێت، کۆمەڵەی یەکەمی بە خاڵی یەکلاکەرەوە کۆتایی پێهێنا، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا (6-2) بەهەمانشێوە سەرکەوتنی تۆمارکرد، کە ئەوەش سەرکەوتنی ژمارە 12ی شڤیۆنتیک بوو لە پاڵەوانییەتی کراوەی قەتەر.

یارییەکە کاتژمێرێک و 30 خولەکی خایاند، پێگەی یاریزانە پۆڵەندییەکەشی بە 9 هەزار و 770 خاڵەوە لە پێشەنگی ریزبەندیی خانمانی تێنسی سەرزەوی بەهێزترکرد، پلەی دووەمیش بۆ ئاریانا سابالینکای بیلارووسییە کە 8 هەزار و 905 خاڵی کۆکردووەتەوە.