یانەی شاهانە وەستێندرا

test
کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید. فۆتۆ: AP

لە یارییەکانی هەفتەی 25ی لالیگا، یانەی ریال مەدریدی پێشەنگ لەدەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی رایۆڤایکانۆ و یارییەکە لەئەنجامێکی چاوەڕواننەکراودا بەگۆڵێک بۆ هەرلایەکیان بەیەکسانبوون کۆتاییهات و یانەی شاهانە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

مێرینگی سەرەڕای ئەوەی لەخولەکی 3ی سەرەتای یارییەکەدا توانی گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن خۆسیلۆوە تۆماربکات، بەڵام رایۆ ڤایکانۆی خاوەن یاریگە کۆڵینەدا و توانی لەخولەکی 27 بەلێدانی سزا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.

لەنیوەی دووەم، یانەی شاهانە فشارێکی زۆری لەسەر گۆڵی تیمی رکابەری دروستکرد و ژمارەیەک هەلی زۆریان بۆ دروستبوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە قۆستنەوەی هەلەکان و یارییەکە بەهەمان ئەنجامی گێمی یەکەم کۆتاییهات، بەو ئەنجامە ریال مەدرید بە 62 خاڵەوە لەپێشەنگدا مایەوە.

loading....